بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت نوێترین نرخەکانی بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینی.
بەپێی دواین زانیارییەکانی بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت، بەراورد بە نرخی چەند رۆژی رابردوو، نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بەرزبوونەوە.
ئاماژە بەوەدراوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 76 دۆلار و 99 سەنت. هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، دەکاتە 72 دۆلار و 0.3 سەنت بۆ یەک بەرمیل.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.20% بەرزبووەتەوە و رێژەی بەرزبوونەوەی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش بریتییە لە 0.25%