جووتیارانی كورد دوا بڕیاریاندا و سبەی دەست بە كێڵانی زەوییەكانیان دەكەن

جووتیارانی سنووری ناحیەی سەرگەڕان بڕیاریاندا سبەی دەست بە كاری كێڵانی زەوییەكانیان بكەن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، لە سبەینێوە ئیشی خۆمان دەكەین بەبێ گوێدان لە رێگرییەكانی سوپای عێراق و ئێمە ناوەستین یان دەكوژرێین یان كاردەكەین و مافی خۆمانە و داوا لە هەموو كوردانی سنوورەكە دەكەین هاوهەڵوێست بن لەگەڵماندا.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد، فەرماندەی سوپای عێراق پێی راگەیاندووین كە هەوڵدەدەن كێشەكەمان چارەسەربكەن و سكاڵا لەسەر ئەو هێزەی سوپای عێراق تۆماردەكەین كە بەو شێوەیە مامەڵەیان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share