دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دواین مۆڵەت بە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دەدات تایبەت بە دانەوەی قەرزەکانی.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو رۆژی چوارشەممەی داهاتوو مۆڵەت بە کۆڕەک تیلیکۆم دەدرێت تا قەرزەکانی بداتەوە.
دەشڵێت، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دەستەی کۆمسیارانی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بەڕێوەچوو، تایبەت بە تاوتوێکردنی چەند بابەتێک، لەوانە ڕێکارە یاساییەکانی پەیوەست بە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم.
ئاماژە بەوەشدراوە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو وەک دوا مۆڵەت بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە دیاریکراوە و دوای ئەو وادەیە مۆڵەتی کۆمپانیاکە بۆ دانەوەی قەرزەکانی درێژناکرێتەوە.