شەقامێکی سلێمانی بەربەستکرا

لە ئەمڕۆوە شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو بە هەردوو ئاڕاستە بەربەستکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی کارکردن لە شەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو شەقامی هەواری شار لە ئەمڕۆ دووشەممەوە هەردوو سایدەکە بەربەستکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەربەستکردنەکە لە فولکەی بەردەم بەرزاییەکانی سلێمانی بۆ تونێلی پێشڕەو و بە ئاڕاستەی رۆیشتن و هاتن دەبێت.

داوایشیکرد، تا تەواوکردنی پرۆژەکە و کردنەوەی شەقامەکە شەقامی دەباشان وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو پارەیەی لە هاوکارییەکانی چەمچەماڵ ماوەتەوە لە پڕۆژەی خزمەتگوزاریدا خەرجدەکرێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، وەک بەڵێنمان دابوو کە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش بەجێناهێڵین و ئەو پارەیەی لە…
Total
0
Share