قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن و لەسەر چەند بابەتێک رێکەوتن کراوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامن، چەندین کۆبوونەوە لە چەندین ئاست لەنێوان وەفدەکانی یەکێتی و پارتی بەڕێوەچوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، توانراوە لەسەر چەند پرسێک رێکەوتن بکرێت، هەندێک پرسی دیکە لە رێکەوتنداین و هەندێکی دیکەش هێشتا رێکنەکەوتووین لەسەریان، بەڵام دەگەینە ئەنجام و حکومەتێکی نوێمان دەبێت.