دانا عەبدولكەریم: یەكەم هەنگاومان بڕیوە كە هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەنی هێڵی ئاسنین

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، “یەكەم هەنگاومان بڕیوە كە هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەنی هێڵی ئاسنین و یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكان كە هەرێمی كوردستان دەباتە قۆناغێكی دیكەوە”.

وتیشی،”ئەگەر 10 ساڵ لەمەوبەر كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە بكرایە هەرێمی كوردستان خاوەنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنین بوو”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا گەیشتووینەتە قۆناغی بە گرێبەستكردن بۆ دیزانیكردنی پرۆژەكە و كابینەی نوێ دەتوانێت بڕیاری كۆتایی لەسەر بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share