بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بۆ ناردنی مووچەی مانگی دوو هیچ گرفتێك دروستنابێت و هەر كات لیستەكە نێردرا پەسەنددەكرێت و راستەوخۆ پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لیستەكان لەسەر ئاستی فەرمانگە و وەزارەتەكان ئامادەدەكرێت و دەنێردرێن بۆ بەغداد كە بەپێی سیستمی پەیڕۆڵ لیستی مووچە ئامادەدەكرێت و هەمان لیستی مووچەی مانگی یەك كراوەتە بنەما بۆ مانگی دوو كە رەزامەندی لەسەر دەدرێت و پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، هەرێم و بەغداد رێككەوتنیان كردووە كە لیستی مووچەی مانگی یەك بكرێتە بنەما بۆ تەواوی مانگەكانی ئەمساڵ.