هەولێر.. چوار كەس بەتۆمەتی دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر

چوار كەس بە تۆمەتی رێگری و دەستدرێژی بەزۆر بۆسەر ژنان لە هەولێر لەلایەن پۆلیسی شارەكەوە دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەدیاب-ی سەر بە بەشی پۆلیسی عەنكاوە چوار تۆمەتباریان بە ناوەكانی (س. س. خ.)، (ه. ا. ا.)، (د. ا. م.) و (م. ك. ا.) دەستگیركران.

تۆمەتباران “ھەڵدەستان بە ئەنجامدانی رێگریکردن و بە زۆر دەستدرێژیان دەکردەسەر ئافرەتان”، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، دوای بەدواداچوونێکی زۆری ھێزەکانمان، ئەمڕۆ رادەستی دادگا کران، بەپێی مادەکانی (452، 393 و 413) لە یاسای سزادان کە زیاتر لە شەش تاوانی لەم شێوەیەیان ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share