شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە و بەفر ناوچەكە دەگرێتەوە كە 35 ساڵە هاوشێوەی نەبووە

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە و بەفر ناوچەكە دەگرێتەوە.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، ئەو شەپۆلە سەرمایەی كە ئەگەر هەیە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە رووبكاتە ناوچەكە ماوەی 35 ساڵە سەرمای لەو شێوە و ئەو بڕە بەفرە وێنەی نەبووە.

هاوكات هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا پێشبینیكردووە، سبەی شەپۆلێكی بەفر و باران چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
Total
0
Share