نێچیرڤان بارزانی: پێشبینیدەکەم مانگی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، “پیشبینیدەکەم کۆتایی مانگی ئازار هەناردەی نەوتتی هەرێم دەستپێبکاتەوە”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی رایگەیاند، “هەموو شتێک ئامادەیە بۆ ئەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکەین، و پێشبینییدەکەین کۆتایی مانگی ئازار ئەو پرۆسەیە دەستپێبکاتەوە”.

باسی لەوەشکرد، “بەنیازم لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆی بابەتی نەوت لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لە هەولێر بکەم، دەکرێت ئەمە ببێتە نەخشەڕێگەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و دانوستانی زیاتریش لەگەڵ بەغداد دەبێتە دەرخەری ئەوەی چەند نەوت بۆ بەکاربردنی ناوخۆ دەستنیشانبکرێت”.

رۆژی 25ی ئازاری 2023، بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتیی پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق، هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە راگیرا.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت و كانزاكانی سلێمانی: ڕەنگە دابەشكردنی بەنزین دوابكەوێت و لەشەویشدا بێت هەر بە شۆفێران دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی هۆكاری دابەشنەكردنی بەنزینە 800 دینارییەكە ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە لە شەویشدا بێت بەنزینەكە دابەشدەكرێت.…
زیاتر ببینە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەكرا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، دابەشنەكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە بووە لە بانكەكاندا.…
Total
0
Share