هەموارى یاسای بودجەی تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم واژووکرا

هەموارى یاساى بودجەى گشتیى عێراق لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە واژووکرا و پاش بڵاوکردنەوەشى دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

میدیای یەكێتی بڵاویکردەوە، لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق واژۆ لەسەر هەموارى یاسای یاساى بودجە کرد کە پەیوەستە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمى کوردستان.

بڕیارە رۆژی دووشەممە هەموارەکە لە رۆژنامەى وەقائیع بڵاوبکرێتەوە و بەوەش دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

هەموارى یاساکە و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم هەوڵێكی دیكە دەبێت بۆ بەهێزكردنەوەی ئابوریی عێراق و هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە نەهێڵین چیتر سەقامگیریی خاكەكەمان رووبەڕووی مەترسی ببێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر. ‏‎لەدیدارێكدا گەشەپێدانی…
Total
0
Share