بومەلەرزەیەک پارێزگایەکی باکووری کوردستانی هەژاند

ئاژانسی کارەسات و قەیرانەکانی تورکیا (ئافاد) رایدەگەیەنێت، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلەی رێختەر، پارێزگای چەولیگی لە باکووری کوردستان هەژاند.

ئافاد لە ماڵپەڕی خۆی ئاماژەی بەوەداوە، بومەلەرزەکە کاتژمێر 02:24ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە روویداوە و چەقەکەشی، لە شارۆچکەی یەدیسوی سنووری پارێزگای چەولیگی باکووری کوردستان تۆمارکراوە.

وەک لە بڵاوکراوەکەی ئافاد-دا هاتووە، قووڵایی بومەلەرزەکە 12.79 کیلۆمەتر بووە و هاوکات، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیشی لێنەکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانییەکانی سلێمانی: لەکاتی دروستکردنی پرۆژەکان پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەکان بن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، پێویستە لەکاتی دروستکردنی پرۆژەی (کشتوکاڵ، گەشتیاری، پیشەسازی) پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و…
Total
0
Share