بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی (سلیوە گۆرگیس مربێن) ناسراو بە ئەبو سەنا پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە دڵەوە نیگەرانبووم بە كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری مەسیحییەكان و شاری سلێمانی (سلیوە گۆرگیس مربێن) ناسراو بە ئەبو سەنا”.
لە پەیامەكەیدا هاتووە، بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی كوڕانی بەڕێزی ئەبو سەنا، كەسوكار و خانەوادە سەربەرزەكەیان و خوشك و برایانی مەسیحی لە سلێمانی دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
سەرۆكی یەكێتی لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت، “خوای گەورە رۆحی كۆچكردوو بۆ هەمیشە شادبكات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەك ببەخشێت”.