ئاگادارییەكی بەپەلە لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاگاداری سەرجەم ئەو كۆمپانیایانە دەكەین كە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە بەزووترین كات سەردانی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم، ئاگاداری سەرجەم ئەو كۆمپانیانە دەكەین كە ناویان بۆ وەرزی حەجی 2025 دەرچووە بە زووترین كات سەردانی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی كوردستان بكەن بە مەبەستی واژووكردنی گرێبەست.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر كۆمپانیایەك دوابكەوێت مافی بەشداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایەكی یەدەگ لە شوێنی دادەنرێت و دواكات بۆ سەردانكردنی كۆمپانیاكان رۆژی پێنجشەممە 20ی ئەم مانگە دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو كۆمپانیانەی كە گرێبەستی عومرەیان نەكردووە پێویستە بڕی پێنج هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان بهێنن وەكو بارمتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتا محەمەد: هەفتەی داهاتوو هاوکاریی ئۆتۆمبێل و دوکانەکان دابەشدەکرێت

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی هاوکاریی ئۆتۆمبێل و دوکانە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ. عەتا محەمەد،…
Total
0
Share