وەفدی ئیمڕاڵی گەیشتە هەرێم

وەفدی ئیمڕاڵی لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە رۆژی دوشەممە لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، وەفدەکە پێکهاتووە لە کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (بەدەپە) لە تورکیا، سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان.

بڕیارە دوای ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لە هەولێر، وەفدەکە سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: دوای نووسراوەکەی تەیف سامی چەندجارێک قسە لەگەڵ سودانی کراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای نووسراوەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ راگرتنی خەرجکردنی مووچەی هەرێم چەندجارێک قسە لەگەڵ…
Total
0
Share