لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆبووەوە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و باس لە تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرد.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاریی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە ئاشکراکردووە و دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای لیژنەکە بەڕێوەچوو، باس لە ستراتیجیی کاری بانکەکان و پێشکەوتنی بەرچاو لە ئەدای کارکردنیان کرا، هاوکات باسیش لە پرسی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە و کردنەوەی لقەکانی بانکی تایبەتمەند بە تەوتینیش لە هەرێم، هەروەها گرنگیی داڕشتنی ستراتیژییەکی یەکگرتوو بۆ تەوتینکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران لەو بانکانە.

زیاد جەنابی، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەدا، تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە پێی میکانیزمێکی ڕوون و دادپەروەرانە ئەنجامبدرێت کە مافی فەرمانبەران گەرەنتی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ شه‌نگال فڕۆكه‌كانى توركیا فه‌رمانده‌یه‌كى یه‌به‌شه‌یان شه‌هیدكرد

فڕۆکەکانی تورکیا ئوتۆمبێلی فەرماندەیه‌كى یەبەشەیان بۆردومانکرد له‌ شه‌نگال و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌هیدبوو. په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا له‌ دهۆك گواستییه‌وه‌،…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share