نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا دەكات
دڵشاد شهاب وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆكایەتیی هەرێم رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گەیشتووەتە ئەڵمانیا.
وتەبێژی سەرۆكایەتی هەروەها وتیشی، ” نێچیرڤان بارزانی لە میانی سێ رۆژی كۆنفرانسەكەدا، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان كە لە كۆنفرانسەكەدا بەشدارن، چەندین دیدار و كۆبوونەوەی دەبێت و دەربارەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتان و دوا پێشهاتەكان لە ناوچەكە، گفتوگۆ دەكات و بیروڕا دەگۆڕێتەوە.