عێراق و چیک چەند رێککەوتنێکیان ئەنجامدا

بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەردوو وڵات، عێراق و چیک چەند رێککەوتنێكیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وڵاتی چیک، هەردوو وڵات چەند رێککەوتنێکیان لە بوارەکانی بازرگانی، فڕۆکەوانی، نەوت و ووزە ئەنجامدا.

هاوکات، بە ئەنجامدانی رێککەوتنەکان ئامادەبوونی هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، و پێتەر فییالا سەرۆکوەزیرانی چیک، ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ناوەڕۆکی رێککەوتنەکان لە بواری فڕۆکەوانی نێوان هەردوو وڵات و بواری پیشەسازیی نەوت و و بازرگانیی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە و کاریگەری لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەردوو وڵات دروستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی نەوت و گاز نەبێت ڕێکارەکان دژی جێبەجێدەکەین

  جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دژی هەرێمی…
Total
0
Share