نوێترین زانیارى دەربارەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم لە ئەمساڵدا

سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران دەڵێت، دڵنیایى لەبارەى مووچە ئەمساڵدا دراوە و روونیشیدەکاتەوە، لەم مانگەوە مووچەى خانەنشینان بە هاوتاکراوى دەبێت.

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دەربارەى دابەشکردنى مووچە لە تەواوى مانگەکانى ئەمساڵدا دڵنیایى دراوە.

باسى لەوەشکرد، بەغداد پارەى تەواوى مووچە بۆ ساڵى 2025 دەنێرێت، لە بەرامبەریشدا پێویستە هەرێم پابەندبێت بەو داواکارییانە کراوەتە رێککەوتن.

سەبارەت بە مووچەى خانەنشینانیش ئامانج رەحیم وتى، لەم مانگەوە مووچەى خانەنشینان بە هاوتاکراوى دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: له‌رۆژانی جه‌ژندا 150 شوێن به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه‌ و چوار شوێن داخراون

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا زیاتر له‌ 150 شوێنیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌ و ‌به‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش توانراوه‌…
Total
0
Share