دووەمین دیدارى یەکێتى بەڕێوەدەچێت

بڕیارە بەمزووانە كارەكانی دووەمین دیداری یەكێتی دەستپێبكات كە دروشمەكەی بریتییە لە، (دیدگایەكی نوێ، بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری).

میدیاى رەسمیى یەکێتى بڵاویکردەوە، دیداری گشتیی یەكێتی كە لە پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی لە پێنجەمین كۆنگرەیدا پەسەندكراوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەموو ساڵێك بۆ هەڵسەنگاندن و ئاڕاستەكردن ئەنجامیدەدات و مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رێكیدەخات.

لە ماددەی 20ى پەیڕەوى ناوخۆى یەکێتیدا هاتووە، ئەم دیدارە و دەرئەنجامەكانی تەواوكەری كارەكانی كۆنگرەی یەكێتی-یە و ماددەكەش 5 خاڵی بۆ دیداری گشتیی یەكێتی داناوە.

یەکەم دیدارى یەکێتى لە 12ى ئازارى 2022 بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی دەستی بە كارەكانی كرد. 14 لیژنە بە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژ و بوار و سێكتەر و كەرتە جیاوازەكان پێكهات و سەرنج و تێبینی و پێشنیار و رەخنەكانیان تاوتوێكرد بۆ داڕشتنەوەی خشتەیەكی نوێ بۆ كاركردنی یەكێتی و رۆژی 31-5-2022 كۆتایی بە كارەكانی هات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share