هاوڵاتییان لەبارەی بەشە ئاردی مانگانەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشەئاردی مانگی یەكی ئەمساڵ بە هەمان میكانیزمی ساڵی رابردوو.

سەلام حاجی خدر، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا لە رێگای بریكارەكانەوە دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشەئاردی مانگی یەكی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا.

وتیشی، “ساڵی رابردوو 10 بەشەئارد بەسەر هاوڵاتییاندا هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق دابەشكراوە و وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیار لەسەر دابەشكردنی بەشەئارد بەسەر هاوڵاتییان دەدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، بڕیاردرا یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، بەسەرپەرشتی بۆردی چاكسازی…
Total
0
Share