پۆلیسی سۆران: کەسێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی لە پیاوان کردووە

پۆلیسی سۆران رایگەیاند، کەسێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی لە پیاوان کردووە و داوای پارەی لێکردوون.

پۆلیسی سۆران رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک، کەسێکمان دەستگیرکرد کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (سناپچات) خۆی وەک کچ ناساندووە و داوای ڤیدیۆ و وێنەی لە کەسێک کردووە و لەبەرامبەر پارەدا ڤیدیۆ و وێنەکانی لە تیکتۆک بڵاوکردووەتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، تۆمەتبار داوای پارەی لە هاوڵاتییەکە کردووە و دوای رێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، تواندرا دەستگیربکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیداناوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (دوو)ـی بەکارهێنانی مۆبایل راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share