بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلار بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە مامەڵەكردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی راگیراوە كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕان ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.