عێراق لە قەرزی سەر مۆزەمبیق خۆشبوو

عێراق لە بڕی 256 ملیۆن دۆلاری قەرزی شایستەی دارایی سەر مۆزەمبیق خۆشبوو.

وەزارەتی دارایی مۆزمبیق بڵاویکردووەتەوە، عێراق لە بڕی 256 ملیۆن دۆلاری قەرزی سەر وڵاتەکەی خۆشبووە کە بەهۆی کڕینی نەوت لە ساڵانی 1979-1980 لەسەری کەڵەکەبووە.

ئاشکراشیکردووە، کۆی قەرزی سەر وڵاتەکە 320 ملیۆن دۆلار بووە، لە ئێستادا 64 ملیۆن دۆلاری لاماوە و بڕیارە لە ساڵی 2029 ەوە دەستبکات بە دانەوەی لە ماوەی 15 ساڵدا کۆتایی پێبهێنێت.

ئەم رێکەوتنە لەمیانەی گفتوگۆی نێوان هەردوو وڵات دێت کە لە ئەبو زەبی بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیانی گەورەی بە كەلەپووری عێراق گەیاندووە

ڕوسیا دەڵێت، هەڵسوكەوتەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق بووەتەهۆی لەدەستدانی ژمارەیەك لە شوێنەوارە كەلەپوورییەكان، وێرانكردنی…
زیاتر ببینە

دادگای ڕەسافە: ئەوانەی لەسەر ڕووداوەكەی ئیبن خەتیب فەرمانیان بۆ دەرچووە، دەستگیركراون

دادگای لێكۆڵینەوەی ڕەسافە دووپاتیدەكاتەوە، هەموو ئەو بەرپرس و فەرمانبەرانەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، كە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە، دەستگیركراون.…
Total
0
Share