فراکسیۆنی یەکێتیی سوپاسی دادگای فیدراڵی عێراق دەکات

دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی لەسەر وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم رەتکردەوە و فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیش سوپاسی ئاراستە دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سوپاسی دادگای فیدراڵی عێراق دەکەین کە سکاڵاکەی سەر وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی رەتکردووەتەوە.

دەشڵێن، “خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان، ئەرکێکی پیرۆزو گەورەیەو پێویستی بە وەزارەت و دامەزراوەی تر هەیە کە بتوانێ لەئاستی گەورەیی و پیرۆزیی ئەرکەکەدا بێت”.

ئاماژەیان بەوەشداوە، هیوادارین لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر بایەخ و گرنگی بە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بدرێت، چونکە هێشتا داواکاری رەوا و خزموتگوزاری پێویست ماوە لەپێناو خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان جێبەجێبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 دانیشتووانی گوندێکی سنووری ماوەت بەهۆی بەفری زۆرەوە داوای هاوکاریی بەپەلە دەکەن

لە داواکارییەکدا دانیشتووانی گوندی شەشۆی سنووری پارێزگای سلێمانی داوادەکەن قائیمقامییەتی قەزای ماوەت و پارێزگای سلێمانی بەهانای دانیشتووانی گوندەکەوە…
Total
0
Share