ئەنجومەنی نوێنەران میوانداریی وەزیرانی سامانە سروشتییەکان و نەوت دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق دەکات.

ڕۆژنامەی نیمچەڕەسمیی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی هەریەکە لە جێگری سەرۆکی حکومەتی فیدراڵ، وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان و دابەشکردنی نەوت و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەت (سۆمۆ)، دەکات.

ئەوەش هاتووە، کۆبوونەوەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی میکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی عێراقە لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بە بۆریی بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەنگاوێكی دیكەی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئاشكراكرا

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی سبەینێمان لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندیی داوادەكەین چارەسەری جیاوازیی…
Total
0
Share