سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد لەمەودوا مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراقدا مووچە وەردەگرن.
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فركسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی مووچە و بودجە كراوە بەپێی زانیارییەكان وەك خۆی جێبەجێدەكرێت و رەنگدانەوەی باشی دەبێت لەسەر زیادبوونی داهاتی گشتی.
وتیشی، “ئەو رێككەوتنە دڵخۆشكەر دەبێت بۆ هەنگاونان بۆ پەسەندكردنی یاسای نەوت و گاز و وادەكات لەمەودوا مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراقدا مووچە وەربگرن”.