منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ لە ناحیەی رزگاری، بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە لە ناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری مان بارهەڵگر لە منداڵێکیدا و برینداریکرد پاشان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا”.
باس لەوەشدەکات، “بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە منداڵەکە گیانیلەدەستدا، کە تەمەنی شەش ساڵە و دانیشتووی ناحیەی رزگارییە”.
ئاماژە بەوەشدەکات، “لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە”.