راوێژکاری باڵای بەرگریی شانشینی بەریتانیا، رایگەیاند، “هاوکارییەکانی بەریتانیا بۆ هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامدەبن”.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ جۆن فۆستەر، راوێژکاری باڵای بەرگری لە کونسوڵخانەی شانشینی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی راگەیەنداروەکە، لەو کۆبوونەوەیەدا، وەزیری پێشمەرگە و راوێژکاری باڵای بەریتانیا باسیان لە دۆخی ئەمنی و سیاسیی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی دەربارەی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بونیاتنانی دوو ناوچەی سەرکردایەتی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
باس لەوەشدەکات، “کۆڵۆنێڵ فۆستەر، رایگەیاند، هاوکارییەکانی بەریتانیا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامدەبن بە تایبەتی لە بواری مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان”.
