بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە قووڵترین سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، قووڵترین سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و هەموو ئەوانە دەکەم کە لە ماتەمینیدان بۆ لەدەستدانی رابەری باڵا، ئایەتوڵا عەلی خامنەیی و ئەو بەرپرسە باڵایانەی تر کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا شەهیدبوون، دەزانین کە ئەم رووداوانەی ئەم دواییە، خێزان و کۆمەڵگەی ئێوە و دەرەوەی ئێوەشی توشی خەم و دڵەڕاوکێی قووڵ کردووە.

وتیشی، لەم کاتە سەختە و لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا، دڵ و بیرمان لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدایە کە بەهۆی ململانێکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئێمە بەردەوامین لە باوەڕبوونمان بەوەی کە تەنها دیالۆگ و سەرکردایەتیکردنی بەرپرسیارانە دەتوانێت رێگری لە ئازاری زیاتر بکات و ببێتە هۆی سەقامگیرییەکی بەردەوام لە ناوچەکەماندا.

لە کۆتایشدا رایگەیاند، هیوای سەبووری بۆ ئەو کەسانەی دەخوازین کە ئازیزانیان لەدەستداوە، هیوادارین دانایی، خۆگرتن، و پابەندبوونی پتەو بە سەقامگیرییەوە رێنمونیکەری هەموو سەرکردەکان بێت لەم کاتە هەستیارەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەیەک خوێندنگە فراوان دەکرێن

پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەیەک خوێندنگە فراوان دەکرێن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاروایە…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە تەندروستیی هەڵەبجەوە بۆ فرۆشیاران سەبارەت بە مانگی رەمەزان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە فرۆشیاران ئاگاداردەکاتەوە، لە مانگی رەمەزاندا ئەو خواردنانەی دەیفرۆشن چەند زانیارییەکیان لەسەر بێت. بەپێی…
Total
0
Share