بە بڕیاری رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و لەسەر داواکاریی زۆرینەی خاوەن پێشانگەکانی ئۆتۆمبیل، رۆژانی هەینی دەبێتە پشووی پێشانگەکان.
بەپێی نووسراوێک کە واژۆی پارێزگاری کەرکوکی لەسەرە و تێیدا هاتووە، “لەسەر داواکاریی زۆرینەی خاوەن پێشانگەکانی ئۆتۆمبیل و ئەندامانی لیژنەی پێشانگەکان، هەروەها کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی ڕێگەکانی هاتوچۆ، بڕیاردرا ڕۆژانی هەینی ببێتە پشوو”.
لە نووسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕۆژانی هەینی لە پارێزگای کەرکوک دەبێتە پشووی پێشانگەکان و داواشدەکات، هەمووان بەو بڕیارەوە پابەندبن.