ئەحمەد میرە بۆ ئومێد خۆشناو: رەزاگران تۆیت هەمیشە لە هەردوو بەری جۆگەی شەرمەزاری دەخۆیت

ئەحمەد میرە رۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ رایگەیاند، کاتێک سودفەیەکی سیاسیی پیاوێکی رەزاگران دەکاتە پارێزگاری پایتەخت، ناچار دەبیت هاوار بکەیت و بە روونی پێیبڵێیت، رەزاگران هێندە رەفتار و بیرت ناشیرینە، مرۆڤ دەبێت غیرەتێکی زۆری هەبێت تا تەماشای ناخی پڕ داماوی و هەستی خۆبەکەمزانینی بکات.

ئەحمەد میرە لە وەڵامی لێدوانێکی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر کە خۆپیشاندەرانی بە رەزاقورس ناوبردبوو نووسیویەتی، “بە سروشت خۆشیم بە مرۆڤی گرنگ و ئاوەز قەزەمی نایەت، زۆر جاریش کاڵفامەکان دەسپێرم بە قەدەری داماوی خۆیان و نامەوێت لەسەر رەفتار و بیری تاریک و تەسکیان وشەکانم بەفیڕۆ بدەم، بەڵام کاتێک سودفەیەکی سیاسیی پیاوێکی رەزاگران دەکاتە پارێزگاری پایتەخت، ناچار دەبیت هاوار بکەیت و بە روونی پێیبڵێیت “رەزاگران هێندە ڕەفتار و بیرت ناشیرینە ؛مرۆڤ دەبێت غیرەتێکی زۆری هەبێت تا تەماشای ناخی پڕ داماوی و هەستی خۆبەکەمزانینی تۆ بکات”.

ئەحمەد میرە باسیلەوەکردووە، لە ڕاستیدا ئێمە بێتاقەتین کە تۆیەکی ساختە، پارێزگاری پایتەختمان بیت و لەسەر عەرشی هەولێری مەزن دانیشیت، تەنانەت لە ناوخۆی حیزبەکەشتا رێزلێگیراونیت، دەترسم بیرت چووبێتەوە کە پاسەوانەکانی کوڕی ئاغای گەورەت، بە پاڵ دوورت دەخەنەوە، دڵتەنگم هەولێر بەو هەموو مرۆڤە جوان و مێژووە پڕشکۆیە وە تۆ پارێزگاری بیت.

لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەشیدا ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک ئەم وشانە دەنووسم خەمبارم کە رەفتار و بیری تۆ، بە جۆرێک خراپ و ڕەشە، ڕێگەمان پێدەدات لایەک لەم جۆرە دەربڕینانە بکەینەوە، دەنا تۆ لە فەرهەنگی وشە و گەنجینەی بیرماندا بەهادارنیت تا کات و دەربڕینەکانمانی بۆ بە هەدەربدەین، رەزاگران تۆ و هاوبیرەکانتن کە بە هەموو شتێکی خراپ رازی و قانیعن و مێش میوانی دڵ و بێبیریتان نییە، رەزاگران تۆیت هەمیشە لە هەردوو بەری جۆگەی شەرمەزاری دەخۆیت، ڕەزاگران تۆیت بەردەوام بالۆرەی نەهامەتی لێدەدەیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

ئێستا چارەنووسی مووچە پاشكەوتكراوەكان لەكاتی خانەنشینبوونی فەرمانبەراندا ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە ماوەی خزمەتیان بە كۆتادێت…
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیدەكات، به‌هۆی درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى ‏دەریاى ناوەڕاست بۆسەر ناوچەکە، ڕۆژى شه‌ممه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
Total
0
Share