دادگای باڵای فیدراڵی وادەی دانیشتنی لەبارەی سێ یاساکەوە راگەیاند

دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا رۆژی سێشەممە بۆ بڕیاردان لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسی، یاسای لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ کۆببێتەوە.

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە لەبارەی ئەو داوا یاساییانەی سەبارەت بە نایاسایبوونی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بەهەرسێ یاسای باری کەسی، یاسای لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ کۆببێتەوە.

بەشێکی دیکەی دانیشتنی دادگا سەبارەت بە نایاساییبوونی بەشێک لە ماددەکانی ناو هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی دەبێت.

دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی لە کاتێکدایە پێشتر بە بڕیارێک کارکردنی بە هەرسێ یاساکە راگرت تا ئەو کاتەی دۆسیەکە لە دادگاکە یەکلایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share