کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە پلەی گەرمی روو لە بەرزبوونەوە دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکاوەکانى دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى شەختە لەکاتەکانى بەیانى زوودا، پلەی گەرمی بەرزبوونەوەی زیاتر بەراورد بە ئەمڕۆ بەخۆیەوە دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share