21 ساڵ بەسەر مورافەعە گەورەکەی سەرۆک مام جەلال تێدەپەڕێت

21 ساڵ بەسەر رۆژی مورافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلالدا تێدەپەڕێت، كە تیایدا بە بەڵگە و نەخشەی مێژوویی كوردستانی بوونی كەركوكی سەلماند.

21ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژی 9ی شوباتی ساڵی 2004دا، سەرۆك مام جەلال، لە كۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی حوكمدا، پەیامێکی ئاراستەی لایەنەکان کرد و رایگەیاند: “پێویستە ئەنجومەنی حوكم دان بنێت بە فیدراڵییەتی كوردستاندا، كاریش لەسەر ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك بکات”.

سەرۆک مام جەلال، لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا لەرێگای بەڵگەو نەخشەی مێژووییەوە كوردستانی بوونی شاری كەركوكی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی حوكم و سەلماند و ئاماژەی بەوەشدابوو، گەلی کوردستان، لەنێوان چوار دەوڵەتدا دابەشكراوە، كە ئەوانیش توركیاو عیراق ‌و ئێران ‌و سوریان.

سەرۆك مام جەلال ئاماژەی بەوەشدابوو، مافی گەلی كورد رەوایە، دەبێت دانبنرێت بە زمانی کوردیدا كە زمانێكی رەسمی وڵاتە، هەروەها پێویستە كورد و توركمان بگەڕێنەوە شوێنی راستەقینەی خۆیان و پێویستە مافەكانی گەلی كوردستان لە یاسای بەڕێوەبردنی كاتی دەوڵەتدا بسەلمێندرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان دەداتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەڵوێستێكی سیاسی و حزبییە. وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ڕاگەیەندراوی وەزارەتی…
زیاتر ببینە

د. جەعفەر عومەر: رۆژووی رەمەزان هەستی دەرووندروستی و خۆشگوزەرانی زیاددەکات

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان، رایگەیاند، رۆژووی رەمەزان هەستی دەرووندروستی و خۆشگوزەرانی زیاددەکات. د. جەعفەر عومەر، توێژەر و پسپۆڕی نەخۆشییە…
Total
0
Share