شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو یەكێك دەبێت لە شەوە ساردەكانی ئەمساڵ و شەپۆلی بەفر و باران كۆتایی دێت.
سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی رایگەیاند، دوای چەند كاتژمێرێكی دیكە شەپۆلی باران و بەفرو لە هەموو ناوچەكان كۆتایی دێت و ئەمشەو یەكێك دەبێت لە شەوە ساردەكانی ئەمساڵ.
راشیگەیاند، تاوەكو دووشەممە سەرما بەردەوامدەبێت تاوەكو كۆتایی هەفتە كەش بە جێگیری دەمێنێتەوە.