لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغداد و دیمەشق زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق نەدراوە.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان بەغداد و دیمەشق، تەنیا پەیوەست نییە بە بڕیاری ئەو وەزارەتەوە، بەڵکو کۆمەڵێک لایەنی دیکەی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراق لەو پرسەدا بەشدارن.

وتیشی، تاوەکو ئێستا حکومەت بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق نەداوە.

مەیسەم سافی ئاماژەی بەوەشدا، “هەر کاتێک بڕیاری پێویست درا، ئێمەش رێکارە پێویستەکان دەگرینەبەر بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی پێشێلکردووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای…
Total
0
Share