ئازەربایجان و ئەرمینیا رێککەوتن لەسەر ئاگربەستی کاتیی مرۆیی

هەردوو وڵات ئازەربایجان و ئەرمینیا رێککەوتن لەسەر ئاگربەستی کاتیی مرۆیی، لە ناوەڕاستیی ئەمشەو 17 لەسەر 18ی تشرینی یەكەم-ەوە دەست پێدەكات.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە، بڕیاری ئاگربەستی کاتی بەپێی بەیاننامەی مۆسکۆ لە ڕێکەوتی 10ی تشرینی یەکەم و بە پشتبەستن بە بەیاننامەی 5ی تشرینی یەکەمی ھاوسەرۆکانی گروپی ڕێکخستنی ھاریکاری ئەمنیی ئەوروپا-مینسک و بەیاننامەی 1ی تشرینی یەکەم-ی سەرۆکی وڵاتان لە گروپی ڕێکخستنی ھاریکاری ئەمنیی ئەوروپا-مینسک، دەرکراوە.

ئەرمینیا و ئازەربایجان لە گفتوگۆکانیان لە مۆسکۆ لە 10ی تشرینی یەکەم کاتژمێری 12ی نیوەڕۆوە ئاگربەستی کاتی لە قەرەباغ بەمەبەستی گۆڕینەوەی بارمتە و تەرمەکان ڕاگەیاندبوو.

ئەو ئاگربەستە كاریگەری نەبوو لەسەر وەستانی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە قەرەباغ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕوحوڵازەمەوە بۆ کوڕەکەی پێشنوێژی ورمێ، ئەو کوڕانەی ڕێگەیان لە باوکیان جیاکردەوە

ڕوحوڵازەم، ڕۆژنامەنووسی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی تا ئەوکاتەش لەسێدارەدرا ناوی لەگەڵ باوکیدا محەمەد عەلی زەم گرێدرابوو، کە دەکاتە باوکی ئەو…
Total
0
Share