ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی حزبەکە بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم، كۆدەبێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، كۆبوونەوەكە تایبەتە بە تاوتوێكردنی چەند تەوەرێكی گرنگی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان و عێراق.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەوەرێکی گرنگی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە هەڵسەنگاندنی دەرەنجامەکانی هەردوو شاندی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.

بەپێی زانیارییەکان، تەوەرێکی دیکەی گرنگی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی و هەوڵەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بۆ بریکارەکان: هەر ماددەیەک بەکەڵکی خواردن نەهات مەیدەن بە هاوڵاتییان

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بریکارەکان ئاگاداردەکاتەوە، هەر ماددەیەک لەناو بەشەخۆراکدا بەکەڵکی خواردن نەهات، نەیدەن بە هاوڵاتییان. بازرگانیی خۆراکی سلێمانی…
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: نوێنەرانمان چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لە رێگای نوێنەرەکانیانەوە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. ئەلینا رۆمانسکی لە…
Total
0
Share