بافڵ جەلال تاڵەبانی: داکۆکیکاری سەرسەختی کریستیانەکان دەبین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم جەژن لە خۆشی و شادیدا بەسەرببەن.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت پارێزەر و داکۆکیکاری سەرسەختی کریستیانەکان بێت تاوەکو لە سەرجەم دامەزراوەکانی وڵاتەکەماندا مافەکانیان پارێزراوبێت و نوێنەرایەتیی راستەقینەی خۆیان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەمەودوا لەکاتی پەیوەندیکردن بە 122 شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمەودوا، لە کاتی پەیوەندیکردن بە 122، سیستمەکە شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکات و نزیکترین ئەمبوڵانس…
Total
0
Share