نەوتی سپی لە سلێمانی دابەشدەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو نەوتەی حكومەتی عێراق بڕیاری لەسەر داوە بۆ سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستانە و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان دەست بە دابەشكردنی كراوە و لە سلێمانیش دابەشدەكرێت.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو 50 ملیۆن لیترەی حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان دەستکراوە بە دابەشکردنی و دواتر لە شارەكان دابەشدەكرێت.

وتیشی،”دوای دابەشكردنی نەوتی سپی لە هەڵەبجە راستەوخۆ لە سلێمانی ئەو بڕەی تەرخانكراوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share