بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: بەهۆی خراپیی کوالێتییەکەیەوە کەسانێکی زۆر کێشە بۆ کارتی نیشتمانییەکانیان دروستدەبێت

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپیی کوالێتییەکەیەوە کەسانێکی زۆر کێشە بۆ کارتی نیشتمانییەکانیان دروستدەبێت.

عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وەک ڕوونە سیستمی پاسپۆرت لە هەرێمی کوردستان ئەلیکترۆنییە، یەکێک لەو ئامێرانەی کە لە سیستمەدا دانراوە، ئەرکی خوێندنەوەی کارتی نیشتمانییە، بەڵام زۆرکات کێشەیەکمان لەو ڕووەوە بۆ دروستدەبێت، ئەویش بریتییە لە درزبردن یان تەقینی کارتی نیشتمانی هاوڵاتییان و ئامێرەکە نایخوێنێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کێشەکە زیاتر ڕووبەڕووی پیاوان دەبێتەوە و ژنان بە دەگمەن تووشی ئەم کێشەیە دەبن، چونکە پیاوان کارتی نیشتمانییەکانیان لە گیرفانی دواوەی پانتۆڵەکانیان دادەنێن و دەنووشتێتەوە، ئەمەش زیان بە کارتەکە دەگەیەنێت و وا دەکات ئەو کۆدەی لەناویدایە نەیخوێنێتەوە و لە مامەڵەکانی ڕاییکردنی پاسپۆرتدا تووشی کێشە دەبن.

وتیشی، جیا لەو هۆکارانەی کە باسمانکرد، کارتەکە کوالێتییەکی باشی نییە، بۆیە خەڵکێکی زۆر گیرۆدەن بە دەست ئەوەی کارتی نیشتمانییەکانیان درزدەبات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share