هەرێم کەمال ئاغا: بەشێکی کێشەی مووچەی ئەمساڵ کۆتاییهاتووە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “بەشێکی کێشەی مووچەی ئەمساڵ کۆتاییهاتووە”.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم خێمەی مانگرتووانی سلێمانی رایگەیاند، “مانگرتووانی سلێمانی بوون بە پێشەنگ بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەی بودجەی هەرێم و رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق”.

وتیشی، “مانگرتووان کارێکی وایانکرد کە دەتوانین بڵێین بەشێکی کێشەی مووچەی ساڵی 2025 کۆتاییهاتووە و ئێمە پارێزەری راستەقینەی ئەوان دەبین بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانەی هەیانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکەمین کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە هەواڵەکەی یاهوو نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر هەواڵەکەی یاهوو نیوز نیشاندا و ڕایگەیاند، “بەشێکی زۆری ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە،…
Total
0
Share