ئەمشەو بەفر و بارانبارین بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئەمشەو بەفر و بارانبارین بەردەوامدەبێت و ئەگەری دروستبوونی شەختە هەیە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەوری تەواودەبێت و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ لە زۆربەی ناوچەكان و بڕی بارانبارین لە ناوەڕاستی هەرێم كەمتر دەبێت بە بەراورد لە ناوچەكانی تر هەروەها بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوامدەبێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەگەری دروستبوونی شەختە لە هەندێك لەناوچە شاخاوییەكان و رۆژهەڵاتی هەرێم هەیە لەگەڵ دروستبوونی تەمێكی سووك لە ناوچەی جیا جیاكاندا.

ئەمەی خوارەوەش بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێك لە ناوچەكانە:

هەولێر 8.2 ملم

شەمامك 8.0 ملم

خەبات 10.4 ملم

پیرمام 5.2 ملم

سلێمانی 41.1 ملم

چەمچەماڵ 15.5 ملم

دهۆك 12.6 ملم

زاخۆ 8.7 ملم

ئاكرێ 17.8 ملم

ئامێدی 10.2 ملم

بامەرنێ 11.2 ملم

مانگیش 10.8 ملم

بارزان 7.8 ملم

بازیان 42.4 ملم

دەربەندیخان 22.2 ملم

حاجی ئۆمەران 3.6 ملم

هەڵەبجە 12.8 ملم

هەڵشۆ 17.6 ملم

كەلار 29.6 ملم

كەركووك 7.6 ملم

دووز 10.4 ملم

خانەقین 25.4 ملم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە کە ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی. لە راگەیەندراوەکەی…
زیاتر ببینە

هاوبه‌شانی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازی ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو هاوبەشانەی کارەبای بازرگانی و پیشەسازی گەر قەرزەکانیان پاکتاونەکەن، کارەباکانیان دەبڕدرێن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: تێگەیشتنی تەواومان بۆ بارودۆخی ناهەمواری هاوڵاتییان هەیە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێزانینیان بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژیی مووچەخۆران هەیە و تێگەیشتنی تەواویان بۆ بارودۆخی ناهەمواری…
Total
0
Share