پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانى-یەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانى پیرۆزبایى ساڵیادى راگەیاندنى یەکگرتووى ئیسلامى دەکات و دەڵێت، هیوادارم رۆڵی میانڕەوانەی یەکگرتوو بەردەوام بێت لەپێناو بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.

دەقى پەیامەکە:

بەڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین، ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان
بەڕێزانمان لە سەرکردایەتی و برایان و خوشکانمان لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.

سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت

بەبۆنەی سی و یەکەمین ساڵەی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە، لەدڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستەدەکەین و هیوادارم رۆڵی میانڕەوانەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەردەوام بێت لە پێناو بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.

لەم دەرفەتەدا بەڕێزو پێزانینەوە لە رۆڵی جەنابتان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڕوانین، وەک هێزێکی کاریگەریی گۆڕەپانی سیاسی لەهەرێم، کە هەمیشە بەشێک بوون لە یەکڕیزی و یەکخستنی ماڵی کورد و تەبایی و برایەتی نێوان پێکهاتەکانی کوردایەتی.

پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتدەکەمەوە لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانمان و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو سەرخستنی هەنگاوەکان بۆ هێنانە کایەی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار و چارەسەرکردنی کێشەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

‏‎هەر شاد و سەربەرزو سەرکەوتووبن.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share