وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە فەرمانێک، پلەی هەشت هەزار 168 پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتەکە لە خشتەی ئەیلولی ساڵی 2024، بەرزکرایەوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (2307) لە بەرواری 2025/2/6 بە واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلەی (8168) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی ئەیلولی ساڵی 2024، بەرزکرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەم بۆنەیەوە وەزیری پێشمەرگە پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەکات”.