کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بارینی باران و بەفر لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوامدەبێت و پلەی گەرمی 5 بۆ 8 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەش هەوری باراناویی دەبێت بە درێژایی کاتەکان لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لە ناوچە سنوورییەکاندا، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ (5 -8) پلە نزمدەبێتەوە.
باس لەوەشدەکات، سبەینێ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم وە هەروەها بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لە کاتەکانی درەنگانی شەو بەفربارین بەشێوەی پچڕپچڕ بۆ ناوچەکانی ناوەراستی هەرێم درێژدەبێتەوە، پلەی گەرمی لە تۆمارەکانی ئەمرۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1- پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى