بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا وریا حەمەکەریم رۆژنامەنووسی کورد گیانیلەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 5:30 خولەک رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
یەکێک لە قوربانییەکانی رووداوەکە رۆژنامەنووس وریا حەمەکەریم رۆژنامەنووس و پەیامنێری کەناڵی ئێن ئارتی بوو.
وریا حەمەکەریم لەدایکبووی ساڵی 1986 ی شاری هەڵەبجەیە، ماوەی 12 ساڵ بوو لە کایەی راگەیاندندا کاری کردووە.
بڕیارە دوای تەواوکردنی رێککارەکانی لە پزیشکی دادی سلێمانی تەرمەکەی بەڕێبکرێت بۆ زێدی خۆی لە شاری هەڵەبجە و هەر لەوێ بەخاکبسپێردرێت.