وەزارەتی کارەبا: زیاتر لە 30%ی دانیشتووان کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، زیاتر لە 30%ی دانیشتووان کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، کارەبای کوردستان گەیشتە 8200 مێگاوات و زیاتر لە 30%ی دانیشتووان کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە.

وەزارەتی کارەبا ئەوەش دەڵێت، 500 هەزار هاوبەشی نوێ زیادکراوە، هەزار و 840 مێگاوات کارەبای نوێ بەرهەمهاتووە،   3503 پرۆژەی دابەشکردن جێبەجێکراون، 2100 مۆلیدە کوژێندراونەتەوە.

باس لەوەشدەکات، “ئامانجمان بۆ 2026 ئەوەیە کە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابینبکەین”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی داد: کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە

بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە. شیلان عارف، بریکاری…
Total
0
Share