هۆکاری بڕینی 100 هەزار دینار لە مووچەی خانەنشینان چییە؟

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم رایگەیاند،”ئەو 100 هەزار دینارەی لە مووچەی خانەنشینان بڕدراوە مینحەیە و دەبێت ساڵانە بڕیاری نوێی بۆدەربچێت”.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، رایگەیاند، “ئەو 100 هەزار دینارە مینحەیەکە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە چەند ساڵێک پێش ئێستا بە ئەو کەسانە دراوە کە مووچەکەیان لە ملیۆنێک دینار کەمتربووە”.

باسی لەوەشکرد، “ئەو کاتەی ئەو بڕیارە لە عێراق جێبەجێکراوە هێشتا یاسای ژمارە نۆ لە هەرێمدا نەچووبووە بواری جێبەجێکردنەوە”.

سادق عوسمان ئەوەشی وت، “ئەو بڕە پارەیە لەبەرئەوەی ناوی مینحەیە پێویستە ساڵانە بڕیاری نوێی بۆدەربچێت، و بڕیارە نوێیەکەش هێشتا بە هەرێم نەگەیشتووە و هەرکاتێک گەیشت دەبێت ئەو 100هەزار دینارە بۆ ئەو خانەنشینانە بگەڕێندرێتەوە”.

وتیشی، “ئەو خانەنشینانەی مووچەکانیان هاوتاکراوە 100 هەزار دینارەکە دەچێتە ناو بڕی ئەو پارەیەی بۆیان زیاددەکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لە رۆژانی پشووشدا بەردەوامە لە نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە چوارچێوەی قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان تیمەكانمان لە بەشی ئامێرەكانی شارەوانی، ئەمرۆ هەینی كە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆم بۆ کەسوکاری قوربانـ.ـییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و کەرکوک دەردەبڕم

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆم بۆ کەسوکاری قوربانـ.ـیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، کەرکوک و ناوچەکانی دەردەبڕم و…
Total
0
Share